فه‌رمانگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان :هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له موسڵ هه‌شت ساڵی ده‌وێت
فه‌رمانگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباره‌كانی تایبه‌ت به مین (UNMAS) ئاشكرایده‌كات، هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له موسڵ و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره له بۆمب لانیكه‌م هه‌شت ساڵی پێویسته، تا دوباره خه‌ڵك و ئاواره‌كان به‌بێ مه‌ترسی بگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌و رێكخراوه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی له ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش به‌رده‌وامی هه‌یه، كه بۆته هۆی رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زاران خێزان.
بیر لودهامار، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری تایبه‌ت به مین له عیراق ده‌ڵێت “خه‌ڵكی موسڵ ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام شاری كۆن له خۆرئاوای شاره‌كه ناتوانی بۆی بگه‌ڕێیته‌وه.. ئه‌ركی ئێمه گره‌نتی گه‌رانه‌وه‌یه بۆ دوو ملیۆن ئاواره‌ی عیراقی”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو له به‌دواداچونه‌كانیاندا پشكنین بۆ زیاتر له ۱۰۰ هه‌زار خانوی وێران و زیانلێكه‌وتوو ده‌كه‌ن كه پێشبینی ده‌كرێت ته‌مه‌نی نه‌ته‌قیویان تێدابێت.
چەكدارانی رێكخراوی داعش، لە ماوەی سێ ساڵی حوكمڕانییاندا زۆربەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتیان بۆمبڕێژكرد، ئەوەش پێش بەجێهێشتن و كۆنتڕۆڵكردنەوەی لەلایەن هێزە عیراقییەكانهوه.
لودهامار ئاشكرایكرد له ساڵی رابردودا ده‌وروبه‌ری ۱۷ هه‌زار بۆمب هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه، كه دوو هه‌زار له‌و ژماره‌یه بۆمبی چێنراوی دروستكراویی سه‌ره‌تایی بووه له‌گه‌ڵ دوو هه‌زار ئامێری جیاوازی بۆمب دروستكردن، جگه له ۷۸۲ پشتوێنی بۆمبڕێژكراو كه زۆرینه‌یان به ته‌رمی چه‌كدارانی داعشه‌وه بووه له‌ژێر داروپه‌ردوی خانوه روخاوه‌كاندا.
ئه‌و لێپرسراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له موسڵ لانیكه‌م هه‌شت ساڵی ده‌وێت، تا ئه‌و مه‌ترسییه له شاره‌كه نه‌مێنێت و دۆخه‌كه بگاته ئاستی داواكراو، بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌نیا عیراق پێویستی به ۲6۵ ملیۆن دۆلار هه‌یه.