گۆران له‌به‌رده‌م به‌ستنی كۆنفرانس و كێشه ناوخۆییه‌كانیدا
به‌رده‌وامبوونی ناكۆكییه‌كان کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر بزووتنەوەی گۆڕان ، له دواى نه‌وشیروان مسته‌فا و شكستى هه‌ڵبژاردنى ۱۲ى ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ۲۵ـی ئه‌یلولی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و ڕاستییه‌ى ده‌رخست كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌ركرده‌كانى نه‌یانتوانى “ئه‌مانه‌تپارێزى” وه‌سێته‌كه‌ی ڕێكخه‌ری كۆچكردوو بن.
جەبار مەلا عەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، ڕایگەیاند: “چەند لیژنەیەک بۆ بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانیی گۆڕان دیاری کراوە و دەبوایە لەم مانگەدا گۆڕان کۆنفرانسی نیشتمانیی ئەنجام بدایە، بەڵام بەھۆی پێک‌ھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان نەتوانراوە کۆنفرانسی نیشتمانی ئەنجام بدەین”.
ئەندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان گوتیشی : “نازانین چ کاتێک پرسی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یەکلایی دەبێتەوە، بەڵام ئێمە چاوەڕێی ئاساییبوونەوەی دۆخەکە دەکەین، بێگومان ئەوکاتە ئێمە کۆنفرانسی نیشتمانی ئەنجام دەدەین و گۆڕانکارییەکانمان لەناو بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام دەدەین”.
جەبار مەلا عەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ده‌شلێت: “بزووتنەوەی گۆڕان، سوورە لەسەر بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی، چونکە ئەو کۆنفرانسە ھۆکارێکی گرنگە بۆ نوێبوونەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و چارەسەرکردنی گرفتەکانمان، بۆیە ھەوڵی ئەوە دەدەین بەزوویی کۆنفرانسەکەمان ئەنجام بدەین”.