به ڤیدیۆ ببینه په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانیان به‌جێهێشت
كەمێك پێش ئێستا پەرلەمانتارانی یەكێتی باڵەخانەی پەرلەمانی كوردستانیان جێهێشت.
به گوته‌ی به‌شێك له په‌رله‌مانتاران :” لە ئێستادا وەك فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بینای پەرلەمانی كوردستانیان جێهێشتووەو چوونەتە مەكتەبی سیاسی یەكێتی.”
بەووتەی ئەو پەرلەمانتارانە، ئەگەر یەكێتی و پارتی بگەنە ڕێككەوتنی سیاسی ئەوا دێنەوە پەرلەمان و بەشداری دانیشتنەكە دەكەن. بەڵام ئەگەر ڕێككەوتن لەسەر سەرجەم پرسەكان نەكرێت بەشداری دانیشتنەكەی پەرلەمان ناكەن.
https://www.facebook.com/dana.manmy.77/videos/341675873354905/
بڕیاربوو كاژێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی شوباتی 2019 پەرلەمانی كوردستان كۆبێتەوە، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی یه‌كێتی به‌ستنه‌وه‌ی مه‌له‌فی كه‌ركوك و به‌غدا به پرسی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه دانیشتنه‌كه ئه‌نجام نه‌دراو بۆ كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ دواخرا.