ئەمریكا داوایەكی ھەسەدە ڕەتدەكاتەوە..”ھێزەكانمان دەكشێنینەوە”
فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌يى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مه‌ريكا، جۆزێف ڤۆتێل، دوێنێ دووشه‌ممه عه‌بدى مه‌زڵوم، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)ى بينيى و پێى راگه‌ياند، “ئه‌مه‌ريكا هه‌موو هێزه‌كانى له سووريا ده‌كێشێته‌وه”.
له كۆبوونه‌وه‌ى نێوانياندا، ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا، “داواكارى هه‌سه‌ده‌ى بۆ مانه‌وه‌ى به‌شێك له هێزه‌كانى له سووريا ره‌تكرده‌وه”.
پێشتر هه‌سه‌ده داوايكردبوو، “سوپاى ئه‌مه‌ريكا 1500 سه‌ربازى له سووريا بهێڵێته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گرووپ و چه‌كداره پهڕاگهندهبووهكانى داعش له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فورات و باكوورى سووريا”.
ڤۆتێل جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “سوپاى ئه‌مه‌ريكا سه‌رجه‌م هێزه‌كانى له سووريا ده‌كێشێته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕيارى له باره‌وه داوه”.
هاوكات عه‌بد مه‌زڵوم داوايكرد، ئه‌مه‌ريكا، “ناوچه‌يه‌كى ئارام” له باكوورى سووريا و هاوسنوورى توركيا به “قوڵى 5 كيلۆمه‌تر درووست بكات و ئه‌و ناوچه‌يه له ژێر چاودێرى هێزێكى نێوده‌وڵه‌تييدا بێت”.