داعش لە ئەنبار هێڕشی كردە سەر حەشدی شەعبی و سوپای عێراق رووبەڕوو بوونەوە بەردەوامە
دوای ئەوەی وتەبیژی هاوپەیمانانان رایگەیاند داعش لە سوریاوە دزەی كردۆتەوە ناو خاكی عێراق, كەمێك لەمەو بەر لە ئەنبار هێرشِیانكردە سەر حەشدی شەعبی و سوپای عێراق, بە گوێرەی زانیاری هەواڵدەرە سەربازیەكان تا ئێستا شەڕەكە بەردەوامە و هەشت چەكداری داعش كورژراون.
قەتری عوبەیدی فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی لە ئەنبار بە میدیاكانی عێراقی راگەیاند كە 8 تیرۆریستی داعشیان لە رووبەرووبوونەوەی ئەمشەوی رۆژئاوای ئەنباردا كوشتووە.
عوبەیدی گوتی هێزە ئەمنیەكان بە یارمەتی حەشدی شەعبی لە ناوچەی غەدیری باشووری قەزای حەدیسەی رۆژئاوای ئەنبار رووبەڕووی داعش بوونەتەوە، هێزە ئاسمانیەكانی سوپای عێراقیش بەشدارییان لە شەڕەكەدا كردووە.
فەرماندەكەی حەشدی شەعبی دووپاتی كردەوە هێشتا شەڕەكە بەردەوامە، بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا كە لایەنی حەشد و سوپای عێراق قوربانیان لێ كەوتبێتەوە.
ماوەی چەند هەفتەیەكە هێزەكانی ڕیكخراوی تیرۆریستی داعش لە سنووری پارێزگای ئەنبار دەستیان بە چالاكی تیرۆریستی كردووەتەوە و زوو زوو هاووڵاتیانی ناوچەكە دەرفێنن و دەكوژن.