فازڵ میرانی: لەم هەفتەیە پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
دوای ئەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا, لە دووای كۆبوونەوەكە یەكەم گفتوگۆی سیاسی نێوان لایەنەكان لە نێوان پارتی و یەكێتی دەبێت, سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند رۆژانی چوارشەممە یاخود پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ یەكێتی كۆدەبنەوە.
فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: “هەموو حزبەكان قەرزداری گەلی كوردستانن، بۆیە دەبێت لایەنەكان بە پێكهێنان و درووستكردنی حكوومەت و هەرێمێكی بەهێز، قەرزی گەلی كوردستان بدەنەوە”.
گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەت بەردەوامە و دەستەی نوێی سەرۆكایەتی پەرلەمان رۆژی 18ی شوبات/ فێبرایەر هەڵبژێردرا، بەڵام یەكێتی بەشداری تێدا نەكرد و بڕیاریشە گفتوگۆی نێوان پارتی و یەكێتی دووبارە دەستپێبكاتەوە.
بۆ ئەو مەبەستەش، ئەمڕۆ شەممە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە سلێمانی كۆبووەوە و پرسی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانیان تاووتوێ كرد.