نوسینگەی رزگاركردنی رفێندراوان: ئەمڕۆ 11 منداڵی كوردی ئێزیدی لە دەستی داعش رزگاركران

 

دوای ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو زیاتر لە 4 هەزار كەس لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار كران, بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی سەر بە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی هەینی 11 منداڵی كوردی ئێزدی لە دەستی داعش رزگاركران.

حسێن كورۆ قائیدی، رایگەیاندووە، ئەو منداڵانە لە ناوچەی باغۆز رزگاركراون و ئێستا لە ماڵی ئێزدییەكانن لە سووریا و لە رۆژانی داھاتوودا بە كەسوكارەكانیان شاد دەبنەوە.

لە ھێرشی داعش بۆ سەر شنگال لە 3ـی ئابی 2014ـدا، شەش هەزار و 417 كەس كەوتنە دەستی داعش و تاوەكو ئێستا سێ هەزار و 336 كەس رزگاركراون.

Back to top button