عەللاوی:داعشێكی مەترسیدارتر بەڕێوەیە
دوای ئەوەی میدیا عەرەبیەكان بە پشت بەست بە سەرچاوەیەكی سەربازی ئەمریكا ئاشكرایانكرد كە داعش دزەی كردۆتەوە ناو خاكی عێراق تەنانەت ئەبو بەكر بەغدادی لە سنوری ئەنبارە, بەر پرسێكی بالای عێراق رایدەگەیەنێت كە داعشێكی مەترسیدار بەرێوەیە.
ئەییاد عەللاوی سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق لە میانەی بەشداری لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەدا جیلێكی نوێی داعش بەڕێوەیە كە زۆر پەڕگیرو توندوتیژترن لە داعشی ئێستا
عەللاوی ھۆكاری سەرھەڵدانی ئەو جیلە نوێیەی داعشی بۆ خراپی دۆخی سیاسی و ئابوری ھەندێك لە وڵاتانی عەرەبی و چەوساندنەوەی پێكھاتەی سونە گێرایەوەو نەیشاردەوە كە ئەگەر زو گرفتەكانی وڵاتانی وەك سوریا،لیبیا،عێراق،یەمەن و سودان چارەسەر نەبن داعشێكی بەھێزتر دروست دەبێت