کۆسرەت رەسووڵ لێدوانی نوێ لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەدات

جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ریگەیاندووە، کە شاندێکی باڵای حزبەکەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

کۆسرەت رەسووڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە: “بەم نزیکانە لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە هەولێر بە مەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆکان لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پرسی دانانی پارێزگاری کەرکووک و پۆستی وەزیری داد لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە.

کۆسرەت رەسوڵ عەلی هەروەها رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا، هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتوکانی نێوانیان دەدەن.

بەهۆی رێکنەکەوتنی لەگەڵ پارتی، یەکێتی بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان ناکات و لە ئێستاشدا، داهاتووی دروستکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نادیارە.

Back to top button