ئاگادارن ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕ بووەتە چەند؟ ۱۰۰ دۆلار نرخەکەی بە..

ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.

ئەمڕۆ یەك شەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە و بەهای ۱۰۰ دۆلاری ئەمریکی بە ۱۲۰۰ هەزار و ۱۰۰ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای ۱۰۰ دۆلاری ئەمریکی بە هەمان نرخ بوو.

هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەجێگیری مایەوە و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ۱۹۲۸ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێر بەهەمان نرخ بوو.

نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 – ۱۹۰٫۰۰۰ دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 – ۲۱۸٫۰۰۰ دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 – ۲٥۹٫۰۰۰ دینار

Back to top button