بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، پێنج خولهك راوەستان بۆ رێزلێنان لە گیانی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە

سەرۆک بارزانی لە بارەگای بارزانی، بەشداری لە مەراسیمی وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە کرد.
کەمێک لەمەوبەر، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردەوە: ”بهشداریم كرد له ساتێك بێدهنگی له بارهگای بارزانی بۆ ڕێزگرتن له شههیدانی ههڵهبجه كه كرانه ئامانجی هێرشێكی دڕندانەی كیمیایی له لایهن ڕژێمی سهددام حوسێن له ١٦ی ئازاری ١٩٨٨.
هاوکات بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە کە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، مەراسیمی پێنج دەقیقە وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوە چووە.
پێشتر سەرۆک بارزانی ڕای گەیاندبوو: “کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، یادێکە دەبێ مرۆڤایەتی بە شەرمەوە لە ئاستیدا بوەستێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوەستەی جددی لەسەر بکات، بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە دڕندانەیە و قەرەبووکردنەوەی قوربانییان و ئاوەدانکردنەوەی، بە جۆرێک لە ئاست قوربانیدان و مێژووی پڕسەروەریی ئەو شارەدا بیت”.