جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق: بە میزاجی سیاسی، بودجەی کوردستان نابڕدرێت
لە میانی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای سلێمانی، د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەغدا ناتوانێت بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان ببڕێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و لەناو باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی، د. بەشیر گوتی: “لەناو یاسادا جێگیرکراوە و بە میزاجی سیاسی، بودجەی کوردستان نابڕدرێت”.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا ئەگەر هەرێم نەوتەکەی بۆ بەغدا نەنێرێت، بەشە بودجەی هەرێم دەبڕدرێت، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “بودجە نابڕدرێت، بەڵکو تەنها پارەی ئەو بڕە نەوتە دەبڕدرێت، کە دەبێت هەرێم رادەستی بەغدای بکات”.
ئاماژەی بەوەش دا، لە سەردانکردنی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.