پارێزگاری هەولێر: هەر فرۆشیارێک کەلوپەلەکان لە بازاڕ گران بکات بەتووندترین شێوە سزادەدرێن

 

دوای ئەوەی حکومەت بڕیاری پاشەکەوتی مووچەی هەڵوەشاندەوەو، مووچەی بەبێ پاشەکەوت دابەشکرد، مەترسیەکانی گران بوونی کەلو پەل لە بازاڕ زیاد بوو، گوتەبێژی پارێزگاری ھەولێر ئاماژە بەوەدەکات رێکاری توند بەرانبەر ئەوکەسانە دەگیرێت کە کەلوپەل لەبازار گران دەکەن و جۆری سزاکەش ئاشکرا دەکات.

ھەمزە حامد، گوتەبێژی پارێزگاری ھەولێر، ڕایگەیاندووە: “قائیمقامی ھەولێر چووەتە بازارەکانەوە و خۆی کۆنترۆڵی کردووە چاودێری دەکرێت و لەگەڵ بازرگانەکان کۆبوونەوە کراوە، دەسەڵاتی سزادانیان پێیە لە ملیۆنێک تا پێنج ملیۆن لەوە زیاتریش دەرێنە دادگا”.

گوتەبێژی پارێزگاری ھەولێر، گوتیشی: “پرسی گرانی بازاڕ بەنزینخانەکانیش دەگرێتەوە و رێکاری توندیش لەو بارەوە دەگیرێتەبەر”.

Back to top button