عادل عەبدولمەهدی: کارەکانی پارێزگاری موسلی ڕاگرت، لێژنەیەکی سێ کەسی پێکهێنا بۆ رایکردنی کارەکانی پارێزگای موسل
دوای ئەوەی دوێنێ لە ئاکامی نقومبوونی بەلەمێکی گەشتیاری نزیکەی ۱۰۰کەس لە موسل گیانی لەدەستدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، کارەکانی پارێزگاری ئەو شارەی ڕاگرت و شانه‌ی تایبه‌ت به رووداوه‌كه‌ی مووسڵ پێكهێناو سێ بڕیاریشی ده‌ركرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه، شانه‌ی تایبه‌ت به قه‌یرانه‌كه پێكبهێنێت و هه‌ریه‌ك له “موزاحیم قاسم خه‌یات” سه‌رۆكی زانكۆی نه‌ینه‌وا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگاكه‌ی كردووه‌ته ئه‌ندام، راسته‌وخۆش له هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامدا ده‌بن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق.
له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كاره‌كانی پارێزگاری ئێستا، كه نۆفه‌ل عاگوبه، راده‌گیرێت و له‌جیاتی ئه‌و، لێژنه سێ كه‌سییه‌كه كاره‌كان رایی ده‌كات، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌گاته بڕیاری كۆتایی.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، په‌له بكرێت له لێكۆڵینه‌وه‌كان و به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌مبوونه له رووداوه‌كه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پێویستی زیانلێكهوتووان.
هاوكات داوا له ده‌زگا راگه‌یاندن و هاووڵاتیانیش كراوه، هه‌ست به به‌رپرسیارێتی نیشتمانی بكه‌ن له كاتی قه‌یرانه و رووداوه‌كاندا و نه‌بنه هۆكاری ئاڵۆزی زیاتر و دۆخه‌كه هێورتر بكه‌نه‌وه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، 21ی ئادار/ مارسی 2019، به‌له‌مێكی په‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له دوورگه‌ی گه‌شتیاری باكووری رۆژئاوای مووسڵ، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری دیجله نقوومبوو و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 100 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداو تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار بێسه‌روشوێنن، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن.