شێخ جەعفەر : پێشمەرگە خراوەتە ئامادە باش داعش کۆتایی نەهاتووە

 

ئەگەر چی دوا خالی داعش لە سوریا کۆنتڕۆلکرایەوە ئێستا هیچ ناوچەیەکی بە فەرمی بدەستەوە نیە، لەگەڵ ئەوەش لە ناوچە کوردستانیە داگیر کراوەکان بەردەوام کردەی تیرۆری ئەنجام دەدەن فەرماندەی یەکەی حەفتای ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕای گەیاند، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کۆتایی نەھاتووە و بەردەوام چالاکیی سەربازی ئەنجام دەدات و ”ئێمەش پێشمەرگەمان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە“.

 

جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی حەفتای ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێکخراوی داعش کۆتایی پێنەھاتووە و بەردەوام چالاکیی سەربازی لە دژی سوپای عێراق ئەنجام دەدات و زۆرجار ھێرش دەکەنە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ”ھێزی پێشمەرگە چالاکییەکانی داعش تێکدەشکێنێت”.

 

ڕوونیشی کردەوە کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش تەنھا لەناو شارەکاندا دەسەڵاتیان نەماوە، بەڵام لە شوێنە چۆڵەکاندا ھەن و چالاکیی سەربازیی خۆیان نەوەستاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا ھێزی پێشمەرگە ”لە حاڵەتی ئاماداباشیدایە و بەرپەرچی داعش دەداتەوە و ڕێگە نادات چەکدارانی داعش چالاکیی سەربازی ئەنجام بدەن”

Back to top button