روسیا وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە

دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی فەنزویلا رووخاندنی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی راگەیاند، ئەمریکا دانی بە سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دانا وەک سەرۆکی شەرعی وڵات و رووسیاش  دژی ئەو بڕیارە وەستایەوە.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وەڵامی دۆناڵد ترەمپی دایەوەو وتی پێش ئەوەی تڕەمپ داوا لە کرملن بکات ھێزەکانی لە فەنزوێلا بکشێنێتەوە با ترەمپ ھێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا بکێشێتەوە

زاخارۆڤا ڕونی کردەوە کە کاری ترەمپ نیە ڕێنوێنی روسیا بکات و لە بری ئەوە ئامۆژگاری ترەمپ دەکەین بەوەفا بێت لەگەڵ بەڵێنی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا.
زاخارۆڤا بۆ کەناڵی یەکی وڵاتەکەی زیاتر دواو وتی ترەمپ پێش ئامۆژگاری و داواکاری لە وڵاتانی دیکە پێویستە ئامۆژگاری خۆی بکات و بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات.

Back to top button