سەرۆکی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، لە داهاتوویەکی نزیک سەرۆکی هەرێم هەڵدەبژێردرێت

 

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستانکرا، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و دیاریكردنی سەرۆكی هەرێم لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆتایی پێدەهێنرێت.
بژار خالید سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، لەكۆبوونەوەی رۆژی شەممەی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەبارەی كاراكردنەوەی پۆستی سەرۆكی هەرێم و چۆنێتی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم تاوەكو پەسەندكردنی دەستوری هەرێم كراو، پرۆژە یاساكە لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان درایە لیژنەی یاسایی، بۆ ئەو مەبەستە رۆژی یەكشەممە لیژنەی یاسایی كۆدەبێتەوەو راپۆرتێك دەداتەوە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان تاوەكو خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە بكرێت.

هەروەها سەرۆکی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: “پێیدەچێت دانیشتنی دووەمی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم بە منزیكانە ئەنجامدەدرێت و لە دانیشتنی سێیەمی تایبەت بەو پرسە فراكسیۆنی پارتی كاندیدی خۆی دەخاتە دەنگدانەوەو پێدەچێت لەوادەیەكی نزیكدا ئەو پرسە كۆتایی پێبهێنرێت”.

سەبارەت بە نیگەرانی چەند فراكسیۆنێك لەبارەی كارنەكردن بەو پرۆژە یاسایەی پێشكەشیانكردووە، بژار خالید سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، ئەو ئەندامانی لە لیژنەی یاسایین سەرجەمیان لە فراكسیۆنی پارتی نین و پەرلەمانتاری سەرجەم فراكسیۆنەكانی تێدایە جگە لە یەكگرتووی ئیسلامی، رۆژی 28ی ئاداریش لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان 6 پرۆژە یاسا رەوانەی لیژنەكە كراوە، بەڵام ئەو پرۆژەیاسایانە پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆ بوون، نەچووین بەتایبەت ئەو پرۆژە یاسایە رەوانەی دەستەی سەرۆكایەتی بكەین، بەڵكو لە مادەی 79ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان هاتووە نابێت پێشنیازی یاسایی بارگرانی دارایی لەسەر حكومەت دروستبكات و بۆشایی یاسایی دروستبكات، بەگشتی ئەو پرۆژانەی پێشكەش كرابوون پێچەوانەی پەیرەو بوون، هەرچەندە هیواداربووین دوو لەو پرۆژە پێشنیارانە كاری پێبكرێت”.

Back to top button