بەرپرسێکی بانکی ناوەندی عێراق: لە بارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان روونكردنەوە دەدات

 

 

دوای ئەوەی بوووجەی هەرێمی کوردستان لە نێو یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ۲۰۱۹ جێکرایەوە، بڕیارە حکومەتی عێراق بودجەو مووچەی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەرپرسێكی بانكی ناوەندی ئاشكرای دەكات بڕیارە ئەم هەفتەیە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان خەرج بكرێت.

عابد مزوری، بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیانووەد: “بڕیارە لەو هەفتەیە بڕیاری خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بدرێت و پارەكە بدرێتە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان”.

ئە، بەرپرسەی بانکی ناوەندی عێراق روونیشیكردەوە، مانگی رابردوو لە 4ی مانگ پارەكە رەوانە كرا، پێدەچێت ئەو مانگە زووتربێت، گوتیشی:” ئێمە لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی پارەمان هەیە، بەڵام چاوەڕوانی بڕیاری خەرجكردن دەكەین، كە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری تەمویلكردنەكە هات ئێمە پارەكە خەرج دەكەین كێشەی نییە”.

عابد مزوری دووپاتی دەكاتەوە، دوای گەیشتنی بڕیاری تەمویلکردنەکە پارەی كاش بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەنێرن بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی پێ تەواو بكرێت.

بەگوێرەی بودجەی 2019ی عێراق مانگانە عێراق 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و 68 ملیار دیناری مانگانەش بۆ پێشمەرگە دەنێردرێت كە كۆی پارەكە دەكاتە 522 ملیار دینار.

Back to top button