روونکردەوەیەک لە بارەی پشووی سبەی یەکشەممە
بەهۆی ئەوەی پێشبینی دەكرێ لە سبەینێوە شەپۆلێكی نوێی باران هەرێمی كوردستان بگرێتەوە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی پێدانی پشووی بە قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن دایە پەروەردەی شارەكان و تا ئێستەیش لە هیچ ناوچەیەكی كوردستان نەكراوە بە پشوو.
دوای ئەوەی لەبارەی شەپۆلێکی باران بارین لە دەزگاکانی کەشناسی هۆشداری درا، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت، بە فەرمی نەکراوەتە پشوو،بەڵام لەهەر ئەگەرێک دەسەڵاتی پشوو دراوەتە قوتابخانەو خوێندنگاکان.
سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە:” كەشوهەوای ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر جیاوازی هەیە بۆیە ناكرێ بەگشتیی پشوو لە هەرێمی كوردستان ڕابگەیەنرێ.
خواکوڕک زانیویەتی تا ئێستا هیچ بەڕێوەبەرایەتیەکی پەروەردە نەیکردۆتە پشوو، بەڵام تا درەنگانی ئەمشەو ئەگەر شەپۆلی باران بارین بەردەوام بێت و مەترسیی لافاوی لێ بكرێ پێشبینی دەكرێ لەچەند ناوچەیەكی كوردستان پشوو ڕابگەیەنرێ.