ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان دەكات

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3 ى 4 ى 2019 ، كاتژمێر 3 ى پاش نیوه‌ڕۆ  پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان دەكات
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانى كوردستان له‌ بانگهێشتێكدا كه‌ ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستانى كردووه‌  بۆ ئاماده‌بوونیان له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆ

بڕیاربوو دوێنێ پەرلەمانی كوردستان  كۆببێتەوە و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بكات ،  سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانیش له‌راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد  بە مەبەستی پێدانی دەرفەت بە لایەنەكان بۆ دروستكردنی كۆدەنگی نیشتمانی كۆبوونەوەكە بۆ ئەمڕۆچوارشه‌ممه‌ دواخرا

1

Back to top button