خورما بخۆن، لەم 6 نەخۆشییە بەدووردەبن
خورما برێكی زۆر ڤیتامین و كانزاو مەوادە سوود بەخشەكانی تێدایە كە گرنگیەكی زۆر تایبەتی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیەو بەئاسانی هەرس دەبێت و ئەمانەش سوودەكانیەتی:
1. دژە هەوكردنە: خورما دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم كە ئەوەش مادەیەكی ناسراوە بۆ دژە هەوكردن و بەپێی لێكۆڵینەوەكان مەگنیسیۆم توانای كەمكردنەوەی مەترسیەكانی تووشبوون بە هەوكردنی جومگەكان و نەخۆشی دڵ و زەهایمەرو نەخۆشیەكانی دیكەی پەیوەند بە هەوكردنەوە هەیە.
2. دەوڵەمەندە بەماددە ریشاڵییەكان: خورما دەوڵەمەندە بە ریشاڵەكان و یەك دەنك خورما رێژەی (1.6%) ریشاڵەكانی تێدایە كەریشاڵەكان بەوە ناسراون یارمەتی دابەزینی كۆلیسترۆل و پارێزگاری لە قەڵەوبوون و شێرپەنجەی قۆڵۆن و نەخۆشیەكانی دڵ دەدات.
3. ووزە زیاد دەكات: خورما برێكی زۆر گەرمۆكەی تێدایەو دەبێتە هۆی زیادبوونی ووزەی لەش.
4. هەرسكردن باشتر دەكات و قەبزی ناهێڵێت: ریشاڵەكانی ناو خورما یارمەتیدەرە بۆ پاككردنەوەی كۆئەندامی هەرس و تەندروستی قۆڵۆن و ریخۆڵەكان و خورما گرنگە بۆ كەمكردنەوەی مەترسیەكانی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن و مایەسیری و هەوكردنی قۆڵۆن.
5. كەمكردنەوەی بەرزە پەستانی خوێن: خورما دەوڵەمەندە بەچەند كانزایەك لەوانە مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم كە مەترسی بەرزە پەستانی خوێن كەمدەكاتەوە و وادەكات دڵ بەشێوەیەكی تەندروست كاربكات.
6. كەمكردنەوەی تووشبوون بە جەڵدەی مێشك: بەپێی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە خواردنی خورما دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵدەی مێشك بە رێژەی لە (9%).