پارتی و یەكێتی رێككەوتن و یەكێتی بەشداری دانیشتنی پەرلەمان دەكات

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد و ئەمدامێكی فراكسیۆنی یەكێتیش دەلێت”بەشداری دەكەین”.

پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌ لەسەر پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم رێككەوتن، بەپێی زانیارییەكانی خواكوڕك مەكتەبی سیاسی پێشنیازە نوێكەی پارتی لاپەسەندبوە‌و چاوەروانیش دەكرێت پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری لەكۆبونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستان بكەن.

هەرچەندە بڕیار بوو کۆبوونەوەکە دوێنێ سێشەممە ٢ی نیسانی ٢٠١٩ ئەنجام بدرێت، بەڵام دواتر ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە ڕوانگەی پەرۆشییان بۆ یەکڕیزیی لایەنەکان، ماوەی ٢٤ کاتژمێر دانیشتنەکەیان دواخستووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی نیسانی ٢٠١٩، سەرۆک بارزانی لە وتارێکدا ڕای گەیاند کە کاتی چاوەڕوانیکردن کۆتایی هاتووە و لەم ساتەوە ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەت ئەنجام دەدرێت.

Back to top button