ئەندامێكی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی: سبەی رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی واژۆ دەكرێت
دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتن, بڕیارە سبەی لە مەراسیمێكدا رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی وژۆ بكرێت.
بەختیار شاوێس، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەی رێككەوتنەكە رایگەیاند، “سبەی هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و كۆسرەت رەسووڵ رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی واژوو دەكەن”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی گوتیشی: “لە دانووستاندا هیچ لایەنێك ناتوانێت هەموو خواستەكانی جێبەكاتەوە. پارتیش نەیتوانیوە هەموو خواستەكانی جێبكاتەوە. رەنگە پارتی، كە هێزی یەكەمە، بیتوانیبا هەموو خواستەكانی بەجێبهێنێت، شەش مانگ پێویستی بە دانووستان نەبوایە”.