بەشیر حەداد پەیامێکك لەبارەی جەژنی چوارشەممە سووری کوردانی ئێزدی بڵاو دەکاتەوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پەیامێک لەبارەی جەژنی چوارشەممە سووری کوردانی ئێزدی بڵاو دەکاتەوە.

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیامەکەیدا، وێڕای پیرۆزبایی، بەڵێن بە کوردانی ئێزدی دەدات وەک سەرۆکایەتیی پەرلەمان ”ھەرچی زووترە“ کار بکەن بۆ بەدواداچوونی رفێنراوانی ئێزدی و دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ گەڕاندنەوەیان.

بەشیر حەداد ئاماژە بەوەش دەکات، کە کوردانی ئێزدی لە مێژوودا ”چەندین جار ڕووبەڕووی نادادپەروەری و ستەم بونەتەوە“ و هیوای خواستووە ئەم جەژنە ”ببێتە ھەوێنی ئاشتی و تەبایی“ و ناخۆشییەکان لەگەڵ خۆیدا لابدات.

Back to top button