ئێران: با ئیماراتیەکان چاوەڕێی دەریایەک خوێن بن

وەزیری پێشوی دەرەوەی ئێران مەنوچەر موتەکی ھەڕەشەی توند لە وڵاتی ئیمارات دەکات بەھۆی ئەوەی کە ئەو وڵاتە لەگەڵ سعودیە بڕیاریان داوە ھەناردەی نەوت بەرز بکەنەوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنەی کە بەھۆی سزاکانی سەر ئێرانەوە لە بازاڕی نەوتدا دروست دەبێت
مەنوچەر بۆ ترساندنی ئیماراتیەکان ئاماژە بە وتەکانی ھاشمی ڕەفسنجانی دەکات کە ساڵانی ڕابردوو وتبوی:دەبێت ئیماراتیەکان چاوەڕێی دەریایەک لە خوێن بن
مەنوچەر ڕو لە دەسەڵاتدارانی ئیمارات دەکات و دەڵێت:پێویستە شێخەکانی ئیمارات خۆیان لەو گەمەی ترەمپ بێننە دەرەوە گەر نا دواتر باجی قورسی ئەو کارەیان دەدەن

Back to top button