ئەو كەسەی لە نێو داعش فڕۆكەوانە ئوردنیەكەی سوتاند بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو

 

سەدام ئەلجەمەل بەڕەگەز سورییە و تومەتبارە بە سوتاندنی فڕۆكەوانە بەدیل گیراوەكەی ئوردن مەعاز كەساسبە ساڵی 2015 و دادگای عیراق فەرمانی لە سێدارەدانی بۆی بڕیتەوە.

هۆزی كەساسبە داواكارن لە سێدارە بدرێ بەڵام لەسەر خاكی ئوردن و دەیانەوێت چاویان پێ بكەوێت بەر لە سێدارەدانی و ئەو توومەتبارە والی ڕۆژهەڵاتی فورات بووە لە نێو داعش.

خانەوادەی كەساسبە بەفەرمی داوایان لە حكومەتی ئوردەن كردووە ولە ڕاگەیاندنەكان داوایان لە عێراق كردووە هەوڵ بدرێت تومەتبار بـبینن بـۆ ئەوەی شـوێنی تەرمی كوڕەكەیان بـزانن.

Back to top button