تورکیا لە کڕینی مووشەکی ئێس -400 پاشگەز دەبێتەوە

ڕۆژنامەی “بیڵد ” ی ئاڵمانیا لە زاری دیپلۆماتەکان لە ئەنقەرەوە دەنوسێت، تورکیا لە کڕینی قەڵغانی بەرگری مووشەکی ئێس – 400 ی ڕووسی پاشگەز بۆتەوە .
ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژە بەوەدەکات ، هۆکارەکەی بۆ پەیوەندییەکانی ئەرێنی ئێستای نێوان تورکیا و ئەمریکا دەگەڕێتەوە .
هەوە وەها باس لەوە دەکرێت ئەو گووشارە ئابوریەی لە ئیستادا لە سەر تورکیایە و ترسی ئەنقەرە لە سزای ئابوری دیکە ناچار تورکیا ئەو بڕیارەی داوە کە پاشگەز بێتەوە لە کڕینی مووشەکی ئیس 400 ی ڕووسی .

واشنتۆن لە کاتی بڕیاری تورکیا بۆ کڕینی مووشەکی ئێس 400 ی ڕووسی ، ئەو ولاتەی دایە بەر ڕەخنەو هەڕەشە و دوواتریش هەناردەی هەموو کەل و پەلی فرؤکەی ئێف 35 ی بۆ تورکیا ڕاگرت .

Back to top button