قاسم سولەیمانی : ئامادەبن بۆ جەنگ

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرای کرد قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و باڵی پەیوەندیەکانی دەرەوەی سوپاس پاسداران لەو ماوەی دواییدا چاوی بە فەرماندەکانی میلیشیا عیراقیەکان کەوتوەو داوای لێ کردوون ئامادەی جەنگ بـن

سەرچاوەکان گوتیان کۆبوونەوەی سولەیمانی و بانگهێشت کردنی فەرماندەی میلیشیاکان بۆ بەغدا جیاوازی هەبوو لەگەڵ کۆبوونەوەکانی پێشوو و تەنیـا ئامادەکاری نەبوو بـۆ جەنگ و ئەمەش وای کرد ئەمریکا و بەریتانیا و عێراق چالاکی دبلۆماسیان پەرە پێ بدەن وەك هەوڵێك بـۆ دوورخستنەوەی عێراق لە مەترسیەکان

سولەیمانی وەکو ئەندازیاری پیلانی جەنگ دانراوە لە نێو میلیشیا عێراقیەکان و بەتایبەتی لە ڕووداوەکانی سوریا و عێراق ئەو کاتەی گۆڕەپانی بۆ چۆڵ کرا و پەرە بە دەسەڵاتی شیعی درا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

 

Back to top button