رۆیتەرز :ئەگەری زۆر هەیە سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی کردبێتە سەر کەشتیە نەوتیەکان

 

ئاژانسی رۆیتەرز لە هەوالێکی تایبەتیدا ئاشکرای کرد کە ئەگەری زۆرە، سوپای تیرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی هەبوبێت لە هێرش بۆ سەر چوار کەشتی لە کەنارئاوەکانی فوجیرە .ئەو هێرشە کە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی وەک کارێکی تێکدەرانە ناوی هێناوە رۆژی یەکشەممەی رابردوو ڕووی داو دوو کەشتی نەوتی سەربە سعوودیە خەسارێکی زۆریان پێگەیشت .
رۆیترز دەڵێت ئەم هەواڵە لەسەر ڕاپۆرتی کۆمپانیای بیمەی نەرویجی دارێژراوە کە ئەم ئاژانسە چاوی بەم ڕاپۆرتە کەوتووە .

Back to top button