سكای نیوز: لە ئێران خەلكی ماڵەكانیان جێدەهێلن و روودەكەنە وڵاتانی دراوسێ‌ لە ترسی روودانی شەڕی ئەمریكا و ئێران

 

سایتی سكای نیوزی عەرەبی بڵاویكردوەتەوە دەیان خێزانی ئێران كە چەندین خێزانی بەرپرسانی ئێرانیشی تێدایە بەم دوایانە ئێرانیان بەجێهێشتوەو روویانكردوەتە عیراق و وڵاتانی دیكەی ناوچەكە لە ترسی هێرشی سەربازی ئەمریكا بۆ سەر ئێران.

كەناڵەكە لە زاری بەرپرسێكی بە ئاگای عیراقیەوە بڵاویكردوەتەوە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا دەیان خێزان كە ژمارەیەكیان خێزانی بەرپرسانی ئێرانین روویانكردوەتە عیراق و لە ئێستادا لەناوچەی كازمیەو كەربەلا جێنشینن.

سەرچاوەكە باسی لەوەشكردوە پێدەچێت چەند باڵیۆزخانەیەكی دیكەی بیانی هەمان هەنگاوی واشنتۆن بگرنە بەرو كارمەندە سەرەكیەكانیان لە عیراق بگیۆزنەوە

Back to top button