سوپای پاسداران دەستی کرد بە گواستنەوەی ڕۆکێتی S300 بۆ کەنارەکانی کەنداو
چالاکوانە ئێرانیەکان گرتە فیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە لە سایتە کۆمەڵایتیەکان سـوپای پاسداران نیشان ئەدات لە کاتی گواستنەوەی ڕۆکیتی بەرگری ئاسمانی S300 بەرەو ناوچە کەنارەئاویەکانی کەنداو
لەم گرتە فیدیۆییەکەدا کۆمەڵە بارهەڵگرێك بەدیار دەکەون و کەل و پەلی سەربازی و ڕۆکێتی بار کردووە لە ناوچەی عەسلویەی شاری بووشەهر لە باشووری ئێران و نزیك لە کەنداو
ئەم هەنگاوە پاش ئەوە هات عەزیز نەسیر زادە فەرماندەی هێزە ئاسمانیەکانی سوپای ئێران هەڕەشەی بۆردوومانی پایتەختی ووڵاتانی ناوچەکە و خاپوورکردنی کێڵگە نەوتیەکانی کرد لە کەنداو وەك ووڵام دانەوەیەك بۆ هەڕەشەکانی ئەمریکا
زادە لە سەردانێك دا بۆ بنکەکانی هێزەکانی ئاسمانی لە بووشەهر و بەندەر عەباس و ئەسفەهان داوای لە فڕۆکەوانە سەربازیەکانی کرد چاو لە فەرماندەکانی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران بکەن و چۆن توانیان بەغدای پایتەخت بۆردوومان بکەن