دوێنێ شه‌و میدیاكانی یه‌كێتی چیان كردووه
له‌ناكاو له میدیاكانی یه‌كێتی درانگانی شه‌وی 21 له‌سه‌ر 22ی 5ی 2019، پێكه‌وه ده‌ستیان كرد به بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیر كردنی (د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركووك كه گوایه له لوبنان له فرۆكه‌خانه ده‌ستگیر كراوه”.
له‌ناكاو بڵاو كردنه‌وه هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌لایان میدیاكانی یه‌كێتی وای له نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی ناوبراو كرد كه روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو بكاته‌وه و هه‌واڵه‌كه به درۆ بخاته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی میدیای فه‌رمی به‌رهه‌م ساڵح هه‌واڵی نووسینگه‌كه‌ی به‌درۆ خسته‌وه له رێگای سه‌رۆككۆماره‌وه زانیاری له‌باره‌ی گیرانی بڵاو كرده‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، به‌رهه‌م ساڵح زانیاریه‌كانی بڵاو كرده‌وه كه له ده‌زگای مخابه‌راتی عێراقی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستكه‌وتبوو، بۆ شكاندنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم زانیاریه‌كانی به‌كار هێناوه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار رای گه‌یاندووه كه به‌رهه‌م ساڵح دزه به زانیاری مخابه‌راتی ده‌وڵه‌تی عێراق كردووه له‌وه‌ی له میدیاكانه‌وه، زانیاریه‌كانی ده‌وڵه‌ت و مخابه‌راتی عێراقی بڵاوكردۆته‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه هه‌واڵه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و كه له‌سه‌ر نه‌جمه‌دین كه‌ریم بڵاو كرایه‌وه، له‌لایان به‌رهه‌م ساڵحه‌وه، زانیاریه‌كان درابوون به میدیاكانی یه‌كێتی”.