سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە تەلەفۆن پیرۆزبای هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی هەرێم لە نێچیرڤان بارزانی دەكات

 

دوای ئەوەی ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران وەك سەرۆكی هەرێم هەڵبژێردرا, محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە تەلەفۆن پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە كرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

حەلبوسی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی ئەمڕۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئەنجام داوە و پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستانی لێ كردووە.

هەروەها نووسیویەتی كە لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا متمانەی خۆی نیشان داوە بە توانا و بۆچوونەكانی نێچیرڤان بارزانی كە دەبێتە هۆكارێك بۆ سەركەوتنی لە ئەركەكەی، هیوای پێشكەوتنیشی بۆ رۆڵەكانی گەلی هەرێمی كوردستان خواستووە.

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا.

Back to top button