وەزیری بەرگری یۆنان: سەربەخۆیی كوردستان زۆر نزیكە

 

لەگەڵ هەوڵدانی بەردەوامی دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی كوردستان بۆ بەدەست هێنانی مافەكانی گەلی كورد لە سەرووی هەمووشیانەوە سەربەخۆیی كوردستان لە ئێستادا ئاماژەكان ئەوە دەر دەخەن كە هەرێم قۆناغی گرنگی بڕیوە لە نزیك بوونەوە لە سەربەخۆی وەزیری پێشووی بەرگریی یۆنان پشتیوانیی خۆی بۆ سەربەخۆیی كوردستان ڕاگەیاند و دڵنیایی خۆی لەوە دەربڕی كە ”سەربەخۆیی كوردستان زۆر نزیكە“.

پانۆس كامێنۆس، وەزیری پێشووی بەرگریی یۆنان كە لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠١٥ تا مانگی یەكی ٢٠١٩ وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە بووە، ڕای گەیاند، ٢٧ ساڵە لە پەرلەمانی یۆنانە و باوەڕی بە سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردستان هەیە. گوتیشی: ”پێم وایە سەربەخۆیی كوردستان زۆر نزیكە“.

كامێنۆس دۆزی كورد و یۆنانییەكان بەراورد دەكات و دەڵێت ”ڕاپەڕینی یۆنانییەكان لە ساڵی ١٨٢١، ھاوشێوەی تێكۆشانی كوردەكانە بۆ مافی سەربەخۆیی“.

دووپاتیشی دەكاتەوە: ”ئێمە و كوردەكان پێكەوەین و براین، خەونی من ئەوەیە لە ڕۆژی سەربەخۆیی كوردستاندا بەشدار بم و دڵنیاشم كە بەمزوانە ڕوو دەدات“.

هەر لەو لێدوانەیدا بۆ ماڵپەڕی (پشتی نیوز)  وەزیری پێشووی بەرگریی یۆنان ئاشكرای كردووە، ئەگەر كوردستان سەربەخۆیی ڕابگەیەنێت، ئەوان بە شانازییەوە پشتیوانی لێ دەكەن و ”زۆریش دڵخۆش دەبم لە ڕۆژی سەربەخۆییدا لەگەڵ برا كوردەكانم بم و دڵنیاشم كە ئەو ڕۆژە دێت“.

Back to top button