کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی دەستی پێکرد

 

دوای ئەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەپەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا، وا بڕیارە ۱۰/٦ سوێندی یاسای بخوات، ئەمڕۆ بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی لە پیرمام دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ شەممە 06/01/2019، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان باس لە پرسەکانی پێکهێنانی حکوومەت، سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم و رەوشی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکات.

هەروەها بە پێی زانیاریەکانی (خواکورک) لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ پرسێکی دیکەی گرنگ تاوتوێدەکرێت، کە پەیوەندیی نێوان پارتی و یەکێتی دەبێت، کە لە دوایین کۆبوونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمدا، بە هۆی ئەوەی یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەکەی نەکرد، حاڵه‌تێكی نائاسایی بەخۆیەوە بینی.

Back to top button