ترەمپ و مای لە سەر ئەوە هاوڕان ، نابێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات
سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەڵێت ، بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوهەڵوێست و هاوبڕیارن لەسەر ئەوەی کە ئێران نابێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات ، لە هەمانکاتیشدا دەبێت دەست هەڵگرێت لە پشتیوانی تیرۆریزم .
ترمپ ئەو قسانەی لە کاتی بەرێوەبردنی پرێس کۆنفرانسێکدا لە گەڵ “ترێزا مای” سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاشکرا کرد کە ڕۆژی 4/6/2019 لە لەندەن بەڕیوە چوو .
سەرۆک وەزیرانی بەریتایاش ڕایگەیاند ، ئەمریکا و بەریتانیا ئامانجێکی هاوبەش و هاورایان هەیە سەبارەت بە ئێران .
مای لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت : لەندەن لە سەر ڕێکەوتنی ئەتۆمی بەردەوامە بەڵام نابێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات .
سەبارەت بە تەشەنە ستاندنی گرژییەکان نێوان ئێران و ئەمریکا گووتی بەهەر شێوەکی گونجاو دەبێت ڕێگری لە ئاڵۆزی زیاتری نێوان دوو وڵات بگیرێت .
تریزا مای لە درێژەدا دەڵێت : هەرچەند بەریتانیا لە سەر هەندێک ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەیی و پرسی ئێران ناکۆکی هەیە لە گەڵ ئەمریکا بەڵام پێوەندییەکانمان ، پێوەندیەکی گرینگ و قوڵن .
لەم پرێس کۆنفرانسەدا ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێداگری لە پێوەندییەکانی بازرگانی نێوان هەردووک وڵات کردەوەو گووتی : ویستێکی تایبەت لەم بووارەدا لە نێوانماندا لە ئارادایە .