تەقە لە بارەگای بزوتنەوەی گۆڕان کرا و پاسەوانێك گیانی لە دەست دا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقە لە بارەگەی سەەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کرا و باس لە كوژرانی پاسەوانێكی ئەو بارەگایە دەكرێت.

بەپێی زانیارییەکانی (خواكوڕك)، درەنگانی شەوی ڕابردوو، تەقە لە گردی زەرگەتەی گۆڕان کراوە، پاسەوانێکی گردەکە بەهۆی تەقەکانەوە گیانی لەدەست داوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری لە سلێمانی کراوە.

تا ئێستا پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی ھیچ زانیارییەکیان لەسەر ڕووداوەکە ئاشکرا نەکردووە، بزووتنەوەی گۆڕانیش بە فەرمی لەبارەی ڕووداوەکەوە هەڵوێستی رانەگەیاندووە.

ساڵی ڕابردوو ڕۆژی دەنگدان تەقە لە بارەگای بزووتنەوەی گۆڕان كرا و بەو هۆیەوە پێوەندییەكانی نێواان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێـی گەیشتە خاڵی سفر.
Back to top button