یەکەم هەنگاوی کردەیی سیاسی ئەمریکا لە دژی تورکیا هاتە ئاراوە
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرای کرد ڕاهێنانی فڕۆکەوانەکانی تورکیای ڕاگرت کە بۆ فێر بوونی فڕینی ئێف 35 چوبوونە ئەمریکا .
ئەو فڕۆکەوانانە لە فڕگەی ئاسمانی ئەریزۆنا ڕاهێنانیان پێدەکرا
پێناگۆن هۆشداری دەداتە تورکیا و دەڵێت ، تا بڕیاری کڕینی قەڵغانی مووشەکی ئێس 400 ی ڕووسیا رانەگرن ، ڕاهێنانی فڕۆکەوانەکان دەست پێناکاتەوە .
مۆلەتی ئەمریکا بۆ پەشیمان بوونەوەی تورکیا لە کڕینی قەڵغانی مووشەکی ئێس 400 تا کوو 31 ی تەمووز دیاری کراوە