ڕادارێکی نوێی چین ، لەتواناییداهەیە شوێنی فڕۆکە رادارنەبینەکانی ئەمریکا دەستنیشان بکات

 

ڕادارێکی نوێی چین ، لەتواناییداهەیە شوێنی فڕۆکە رادارنەبینەکانی ئەمریکا دەستنیشان بکا

 

بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو بوونەوە ئەم ڕادار نوێیە بە کەڵک وەرگرتن لە شەپۆلەکانی ئەلکترۆ موغناتیسی زۆر بەهێز دەتوانێت لە دوورەوە شوێنی فڕۆکە رادار نەبینەکان دەست نیشان کات .

وەک باس دەکرێت لەوانەیە ئەم ڕادار نوێیە شوێنی فڕۆکەکانی ڕادار نەبینی  جیلی 5 ی ئەمریکاش دەست نیشان بکات .

چین خۆی ئاشکرای دەکات ئەم سیستمە نوێیە وەک قەڵغانی بەرگری وایە لە دژی فڕۆکەکانی ڕادار نەبین .

ئەو رادارە لە دووری سەدان کیلۆمەتر دەتوانێت شوێنی ئەم جۆرە فڕۆکانە دەست نیشان بکات .

هەروەها دەڵێن سیستەمی ڕاداری نوێ ناکرێت لە ڕێگەی مووشەکی دژە تیشکی ئەلکترۆ موغناتیسی لەکار بخرێت .

 

Back to top button