كەركوكیەكان داوا دەكەن بەدەم پەیامەكەی بارزانیەوە بچن

خواكوڕك
لەدوای ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە چەق بەستووەی هەرێم لە رێگەی پەیامێك داوای گفتوگۆو بەیەكەوە دانیشتنی لە هێزە سیاسیەكانی هەرێم كردو پالپشتی خۆشی بۆهەر هەولێك بۆلەیەك نزیك بوونەوەی حزبەكان و چارەسەركردنی كێشە سیاسی و ئابووریەكان دەربڕی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم لەسەر ئاستی حزبی و كەسی پێشوازی گەرمی لێكرا.
لەو بارەیەوە نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك رایگەیاند:” پەیامەكەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بە ئەرێنی بوو دەڵێ، دەتوانرێت ئەو پەیامە بكرێتە بنەمای تێپەڕاندنی دۆخی ئێستای ھەرێمی كوردستان.
لەبارەی پەرۆشی هاوڵاتیان بۆ چارەسەری دۆخەكە پارێزگاری كەركوك رایگەیاند: ” كەركوكییەكان داوا دەكەن كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكان لە شارەكەیان ئەنجام بدرێت و كۆتایی بە كێشە سیاسییەكان بھێنرێت”

Back to top button