سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان ئاماده‌ن
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له 20/11/2016 پەیامێکی لەبارەی چارەسەری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “چارەسەری قەیرانی سیاسیی هەرێم بەمشێوەیە دەكرێت كە حیزبەكان بكەونە گفتوگۆ” هه‌ر یه‌كه له یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ و گۆڕان بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاماده‌یی كۆبونه‌وه‌یان پیشاندا.
پەیامەکەی بارزانی هەریەکە لە کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی ، پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان بە فەرمی ئامادەییان دەربڕیوە بۆ کۆبوونەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە فەرمی هەڵوێستی خۆیان رانەگەیاندووە، چاودێرێكی سیاسیش ده‌ڵێت، ڕه‌نگه به‌هۆی ناكۆكی نێو باڵه‌كانه‌وه بێت.
ئه‌و چاودێره سیاسیه ده‌ڵێت، “یه‌كێتی له ئێستادا تووشی قه‌یرانی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی بۆته‌وه هه‌م له‌ناوخۆیی و هه‌م له‌ده‌ره‌وه” هه‌وه‌رها ده‌شڵێت، به‌هۆی ناكۆكی نێوان هێرۆ خان و سكرتێرانی مام جه‌لال له‌لایه‌ك و هه‌ژموونی ئێرانیش به‌سه‌ر حزبه‌كه‌وه له‌لایه‌كیتر، بڕیاری له‌ناو ئه حزبه سه‌ختتر كردووه.
له‌باره‌ی كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و حزبه ده‌شڵێت، دواخستنی وه‌ڵامدانه‌وه كارێكی باش نیه به‌تایبه‌تی كه ناوچه‌كه پڕه له گۆڕانكاری خێرا، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له‌ماوه‌ی دوو رۆژی‌تر وه‌ڵامێكی روونی نه‌بێت ڕه‌نگه دۆخه‌كه به‌لایه‌كیدیكه دا بڕوات و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌ڵوێستی نوێ وه‌رگرن به‌تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.