مەسرور بارزانی لەگەڵ پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت ئەمڕۆ لەگەڵ پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە بارەی کارنامەی کابینەکەیەوە گفتوگۆ دەکەن.
بەپێی زانیاریەکانی دهست ماڵپهری (خواكوڕك) كهوتوون، مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لەگەڵ چەند لایەنێکی تورکمانی کۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ بەرەی تورکمانی کۆدەبێتەوە و پاشان لەگەڵ رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی بێت نەهرێن و شاندێکی ئەو حزبە کۆدەبێتەوە.
هەربەپێی زانیاریەکان، مەسرور بارزانی هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بزوتنەوەی ئاشوری و دواتر لەگەڵ ئەنجومەنی گەلی کلدانی ئاشوری کۆدەبێتەوە و لەبارەی بەشداریکردنی پێکهاتەکان لە کابینەی نۆیەم و وەرگرتنی سیڤی کاندیدانیان گفتوگۆ دەکەن.
هەفتەی رابردو مەسرور بارزانی سەردانی شاری سلێمانی و کرد و لەگەڵ هەریەکە لە یەکێتی و گۆڕان و سۆشیالیست کۆبوەوە و لەبارەی بەشداریکردنی ئەو سێ حزبە و سیڤی کاندیدەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەت گفتوگۆیان کرد.
رۆژی چوارشەممە 12-6-2019، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راسپارد.