كاندیدە بێلایەنەكەی پارتی و یەكێتی بۆ وەزارەتی داد متمانەی بەوەزیربوونی پێدرا

كاندیدە بێلایەنەكەی پارتی و یەكێتی بۆ پۆستی وەزیری دادی عێراق، متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەستهێنا.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا، فاروق ئەمین شوانی بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران، بووە وەزیری داد كە لەلایەن پارتی و یەكێتی بە رێككەوتن كاندید كرابوو.

فارروق شوانی ساڵی 1957 لە كەركوك لە دایكبووە. ساڵی 1980 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسادا بەدەستهێناوە و ساڵی 1993 دبلۆمی بەدەستهێناوە.

Back to top button