پارتی بۆ یەكێتی: ئێوە بەكورسیەكانی بەعس و داعش لە حەویجە دەلێن لە كەركووك زۆرینەین

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ( فازڵ میرانی) لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا رایگەیاندووە، یەكێتی بەردەوام بە ئێمە دەلێت ئێمە زۆرینەین لە كەركووك، شەش كورسیمان هەیە، بەڵام ئەوە ناڵێن كە یەكەمیش بوون لە حەویجەی عەرەبی كە داعش و بەعسیش بوونیان هەیە لەوێ”.

هەروەها فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی  دەشلێـ” ئێمە بۆیە بێدەنگ بووین لەو شەش كورسیەی كەركووك كە لە حەویجەش یەكەم بوون، لەبەر ئەوە بوو ئێمە “تەفزیلی” یەکێتی-مان کرد لەسەر خەڵکی تر وتمان قەینا ئەوانە کوردن مەگەر نا یەكێتی و هەموو خەڵكیش دەزانێت 6 كورسیەكەی یەكێتی بەمانای زۆرینە نایەت”.

هەروەها فازڵ میرانی دەشلێـ”با ئێستا ڕاستەوخۆ بێن ئێـمە و ئەوان کاندیدی خۆمان بدەین بە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، یان با وەک پۆستی وەزیری داد کاندیدێکی سەربەخۆ بێت”.

بۆیە فازڵ میرانی لە دیمانەكە دەشلێـ”ئەم شێوازە سیاسەتەی یەکێتی ناخوات نەک ئەوەی ئەوان بە ئێمە دەڵێن ناخوات.”

Back to top button