ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگابونەوەی ماددە هۆشبەرەكانە
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگابونەوەی ماددە هۆشبەرەكانە و بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان، 275 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن.
26 ی حوزەیرانی هەمو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانی بەرەنگابونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ناسراوە، كە هۆكاری سەرەكی ئاڵودەبون و ماڵوێرانی و مەرگی تاك و كۆمەڵگایە، تیرۆرێكی لەسەرخۆ و گشتگیرە.
بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان، 275 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن، کە تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵاندایە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، 31 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دوچاری نەخۆشی بون.