فازڵ میرانی : سەركردەكانی یەكێتی بەرژەوەندیەكانیان مەبادیئەكانیان داپۆشەوە

 

لە ئێستادا جار جار چەند سەركردیەكی یەكێـی پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەێمی كوردستان بە دانانی پارێزگارێك بۆ كەركووك دەبەستنەوە تەنانەت دوای سێ‌ رێككەوتن پێیان وایە ناتوانن لەگەڵ پارتی حكومەت پێكبهێنن, ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە رای گەیاند بوو زەحمەتە لەگەڵ پارتی پێكبهێنین, لە بەرامبەردا سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت:” هەندێك لەسەركردایەتی یەكێتی كە ئیشیان دەكەوێتە لای كاك مەسعود دەڵێن، باببێتە مەرجەعی كوردستان و هەمومان، بەبەڵگەوە ئەمەم لەلایە”
فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی و هاوكات وەڵامدانەوەی چەند بەر پرسێكی یەكێتی رایدەگەیەنێت:” لەو هەڤپەیڤینەی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا كردی و خوێندمەوە “من لەقسەكانی”كاك سەعدی پیرە” تێگەیشتم، خوێندمەوە لەدەنگی ئەمریكا كە دەڵێ پارتی دەیەوێت”كاك مەسعود” مەرجەع بێت ئەمە چیتر ناخوات، هەر خۆیان بە خۆ-شیەوە (كاك سەعدی پیرە) كە ئیشێكیان كەوتۆتە لای “كاك مەسعود” و بۆیان جێ بەجێ كراوە دواتر خۆیان وتویانە “كاكە ئەم پیاوە نەك تەنها سەرۆكی پارتیە، ئەمە بكەنە “مەرجەعێك” بۆ هەموومان، بەڵام دیارە ئیتر بەرژەوەندییەكان (مەبادیئی) داپۆشیوە.”

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر ڕونیكردەوە” من ناڵێم یەكێتی بەفەرمی داوای كردووە، باسی ئەوانە لە یەكێتی دەكەم كە ئێستا ڕەخنە دەگرن و دەڵێن كاك مەسعود دەیەوێت ببێتە مەرجەع، بەڵام بەشێك لە خۆیان لە ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی بە “بەندە” و بەشێك لەبرادەرانی مەكتەبی سیاسی ئێمەیان وتووە بە (كاك مەسعود بارزانی” بڵێن تەنها وەك سەرۆكی پارتی نەبێت بەڵكو ببێتە مەرجەعی كوردستان بۆ هەموومان چونكە هەر ئەو-مان (كاك مەسعود بارزانی) ماوە بەدەستەوە (جا بەبێ بەڵگە ئەو قسەیە ناكەم و بەڵگەمان لایە لەسەر ئەو قسەیە)، بەدڵنیاییەوە بەشێكی زۆرییان ئەو “مەرجەعیەتە”قبوڵ دەكەن بەو مەرجەی “تەئمینی بەرژەوەندی ئەوان بكات”.

 

هەروەها سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەشی گوت” لەلای ئێمە ئاسایشی كۆمەڵگا و “ئیستقرار”ی دۆخی كوردستان گرنگە، ئەوە پۆستی وەزارەتی داد چارەسەركرا كە من خۆم نایناسم بەڵام كاندیدێكی سەربەخۆیە، وە سەبارەت بە كەركوكیش ئێمە و یەكێتی ڕێككەوتنێكمان هەیە كە هاوتەریب لەگەڵ پێكهێنانی حكومەت لەسەر كاندیدێكی پارێزگار ڕێكبكەوین، ئەوان كاتی خۆی “كاك فەرەیدوون عەبدولقادر-ییان” كاندید كرد ئێمە ڕازی بوین، ئێستاش بە بۆچونی من باشترە خۆمان ڕێك بكەوین وەك لەوەی خەڵكێك بێت بە “خورتی” ڕێكەوتن لەنێوانماندا بكات هەروەك چۆن خەڵكێك برادەرانی یەكێتیان نارد بۆ مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان”كاك نێچیرڤان” ئەمە نەكرێت لەگەڵ یەكتر باشترە، با خۆمان یەكتر قبوڵ بكەین.”

 

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا میرانی دەلێت:” هەندێك لەبرادەرانی یەكێتی چوون كەركوك-ییان ڕادەستی عیراقیان كرد و هیچ ڕیزێكیان بۆ دڵ و قودسی كوردستان دانەنا”

 

میرانی درێژەی بەقسەكانیدا و وتی” سەبارەت بەكەركوك، كێ كەركوكی ڕادەستی عیراق كرد؟ ئێمە بوین وا گللەیمان لێدەكرێت ئەمڕۆ؟ نەخێر، هەندێك لەبرادەرانی یەكێتی كەركوك كە دڵی كوردستان بوو دەریان هێنا دایان بەخەڵكی تر،جا نەشتەرگەری بۆ دەكەن، دەرزی لێدەدەن، ئەوان ئیستا بە ئێمە دەڵێن وەرن چارەسەری بكەن.”

Back to top button