ژیانی ئایلانی كوردی دەكرێتە فیلم

دوای ئەوەی لەساڵی (2015) بەمەبەستی كۆچكردن بەرەو ئەوروپا ئایلانی تەمەن (3) ساڵی لەكەنار دەریاكانی توركیا تەرمەكەی دۆزرایەوە ، لە ئێستادا هەوڵ دەدرێت ژیانی بكرێتە فلیمێكی سینەمایی .

دەرهێنەری توركی (عومەر ساریكایا ) بریاریداوە ژیانی ئایلان بكاتە فلیمێكی سینەمایی لە ژێر ناو نیشانی (ئایلانی منداڵ ) ، جۆرج ئیدە و بەهاتین ئۆزتورك كاری بەرهەمهێنانیان بۆكردوە و وە هونەرمەندی ئەمەریكی ستیڤن سیگال و مایك مشێل ، لەگەڵ كچە هونەرمەندی ئەڵمانی ویڵما ئیڵز رۆڵی سەرەكیان هەیە لە م فلیمە .

ساریكایا لە لێدوانێكیدا بۆئاژانسی ئەنادۆڵ رایگەیاند : دەمەوێت لە رێگەی ئەم فلیمە نامەیەك بەهموو جیهان بگەینین ، بەڵام تا ئێستا هیچ كەسێك هاوكار نەبووە و من دەمەوێت ئەم كارە بكەم داهاتی فلیمەكەش بۆ كاری مرۆی دەبێت .

دەرهێنەرە توركەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە، بەشداری كردنی سەرجەم هونەرمەندەكان لەم فلیمە بۆ كۆكردنەوەی پارە نیە ، وا بریارە لە (20)تەموز كارەكانی تەواو بێت و وە لە (2) ئەیلول لە ئاهەنگێكدا لەشاری بۆدروم نمایش دەكرێت .

جێگەی ئاماژەیە مردنی كەوتنی تەرمی ئایلانی كۆردی لەكەنار روبارەكانی توركیا دەنگۆیەكی زۆری بەدوای خۆی هێنا لە رێگەی كەناڵەكانی راگەیاندن و تۆرە كۆمەڵایەتیەكان .

Back to top button