پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە سەبارەت بە دواخستنی پشوی هاوینەی پەرلەمان.
بەپێی نوسراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە کۆبونەوەکەدا بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی پشوی هاوینەی پەرلەمان دەدرێت.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ درێژکردنەوەی ئەم خولەی لە کاتێکدایە تائێستا کاندیدی وەزارەتەکان و پۆستەکانی دیکەی کابینەی نوێی حکومەت یەکلایی نەکراونەتەوە بۆئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان متمانەی پێ بدرێت.