ئەرجەنتین گەیشتە پێش کۆتایی و رووبەڕووی بەرازیل دەبێتەوە

لە کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ی بەرازیل، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا بباتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەست بهێنێت.

بە درێژایی یاریەکە ئەرجەنتین باشتر دەبینراو چەندین دەرفەتی بۆ هەڵکەوت، کە تێیدا توانی لە هەردو گێمەکە دوو گۆڵ لە لایەن یاریزانان” لاوتارۆ مارتینێز و لۆسێلسۆ بکات و  یاریەکە بە ئەنجامی ٢-٠ بباتەوە.

لە قۆناغی پێش کۆتایی ئەرجەنتین لەکلاسیکۆی جیهان رووبەڕووی بەرازیلی میواندار دەبێتەوەو یاریەکەش لە رۆژی چوارشەممە لە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی بەرەبەیان ئەنجام دەدرێت.

Back to top button