تەقینەوەیەك لە گەرمیان روویدا و چوار كه‌س بوونە قوربانی

 

بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێنراوی چەكدارانی داعش لە ناوچەی شێخباوەی نێوان كەلار و جەلەولا، جووتیارێك گیانی لە دەست دا و سێ جووتیاری تریش بریندار بوون.

سمكۆ عەلی بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەدێی كوڵەجۆ، سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبی چێنراو لە كیڵگەی جووتیارانی ناوچەی شێخباوەی نێوان كەلار و گوڵاڵە، جووتیارێك گیانی لە دەست دا و سێ جووتیار بریندار بوون، كه‌ سەرجەم قوربانییەكان خەڵكی شێخباوەن، ئەو هاووڵاتییانە بۆ كێڵگە كشتوكاڵییەكانیان چووبوون بۆ راییکردنی كاری رۆژانەیان.

بەرێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ دووپاتی دەکاتەوە، داعش لە ناوچەكە هەمیشە داوای پارە و سەرانە لە جووتیاران دەكات و رووبەڕوویان دەبێتەوە، بۆیە هەموو ئاماژەکان دەیسەلمێنن ئەو کردەوە تیرۆریستییە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجام دراوە، هاوکات شەوی رابردوو داعش لە خانەقین سێ چەكداری حەشدی شەعبی بریندار كرد و دواتر لە ئاكامی چاندنی بۆمبی داعش بە ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلێكیان زیانی بەرچاوی پێ گەیشت.

Back to top button